عێراق؛ لە ماوەی مانگێکدا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس هاوسەرگیرییان کردووە

19.10.2025
جەماوەر نیوز
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەڵێت، لە ماوەی مانگی ئەیلولی رابردوودا زیاتر لە ٣٠ هەزار کەس هاوسەرگیرییان کردووە و نزیکەی حەوت هەزار حالەتی جیابوونەوەش تۆمارکراوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری ئاماری هاوسەرگیری و جیابوونەوەی بۆ مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠٢٥ راگەیاند و وتی، ژمارەی گرێبەستی هاوسەرگیری لە سەرجەم دادگاکانی سەرتاسەری وڵات، جگە لە هەرێمی کوردستان، گەیشتووەتە ٣٠ هەزار و ٢٠٥ گرێبەست.

دەشڵێت، تەنها لە بەغدا چوار هەزار و ٣٠٧ گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە، و لە نەینەواش سێ هەزار و ٦٩٨ گرێبەستی هاوسەرگیری تۆمارکراوە کە بەرزترین ژمارەیان تۆمارکردووە بەراورد بە پارێزگاکانی دیکە.
باسی لەوەشکرد، ژمارەی حاڵەتەکانی جیابوونەوە کە تۆمارکراون، لە سەرانسەری وڵاتدا گەیشتووەتە شەش هەزار و ٧١٩ حاڵەت.


بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو