سەرۆك وەزیرانی عێراق: داهاتی نانەوتی كێشە بۆ دابەشكردنی موچەی فەرمانبەران دروست ناكات

21.10.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆك وەزیرانی عیراق رایگەیاند، كێشەی داهاتی نا نەوتیی لەگەڵ هەرێم كاریگەری لەسەر بەردەوامی خەرجكردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابێت.
محەممەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عیراق، لەگەڵ ژمارەیەك رۆژنامەنوس كۆبوەوە و رایگەیاند رەوشی دارایی و ئابووری عیراق لە باشترین ئاستیدایە، گەشەپێدان و ئاوەدانكردنەوەش لە سەرتاسەری وڵاتدا بەردەوامە.
لەسەر پرسی موچەخۆرانی هەرێمیش سودانی جەختیكردوەتەوە لەوەی كێشەی نەوتی هەرێمیان دوای ساڵانێكی زۆر  چارەسەركردوە.
باسی پرسی موچەی موچەخۆرانیش كردوە و رایگەیاندووە، بە دوای چارەسەرێكدا دەگەڕێن لەبارەی داهاتی نانەوتییەوە و دڵنیایشیداوە كە  ئەم بابەتە كاریگەری لەسەر بەردەوامی خەرجكردنی موچەی فەرمانبەران نابێت. 
ئەمە لە كاتێكدایە، دوێنێ وەزارەتی دارایی عیراق، رایگەیاند دەستیانكردوە بە دابەشكردنی موچەی مانگی 10ی فەرمانبەرانی عیراق و  لەبەرانبەردا تا ئێستا موچەی مانگی هەشتی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشنەكراوە.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو