ڕوانگه‌ی ئیكۆ عێراق : خه‌رجی مانگانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق نزیكه‌ی 4ملیار دیناره‌

21.10.2025
جەماوەر نیوز
ڕوانگه‌ی ئیكۆ عێراق  له‌راپۆرتێكیدا ئاشكرایكردوه‌ كه‌ خه‌رجی مانگانه‌ی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عێراق نزیكه‌ی 4ملیاردیناره‌.

وه‌ك له‌راپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، له‌حه‌وت مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵدا سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق بڕی 27.6 ملیار دیناری خه‌رجكردوه‌و ئه‌وه‌ش له‌99%ی خۆی له‌ خه‌رجی به‌كاربردن و گه‌شت وپێداویستی ئیداری و كرێی پاسه‌وانیدا ده‌بینێته‌وه‌.


ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌ كه‌ سه‌رۆكایه‌تی كۆماری عیراق له‌ماوه‌ی ئه‌وه حه‌وت مانگه‌دا هیچ پرۆژه‌یاسایه‌كی نوێ یاخود هیچ چالاكییه‌كی جێبەجێکردن یان یاسادانانی نه‌بووه‌ و ته‌نیا  پێشوازی له‌باڵیۆز و به‌شداری له‌كۆنگره‌و چالاكییه‌ ره‌سمییه‌كاندا كردوه‌.


روانگه‌ی ئیكۆ جه‌ختی له‌وه‌شكردوه‌ته‌وه‌ كه‌ قه‌باره‌ی خه‌رجییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی كۆمار و سروشتیی چالاكیه‌كانی جێگه‌ی پرسیارو گومانه‌و داواشی له‌ لایه‌نی چاودێریكردوه‌ به‌دواداچوون بۆ خه‌رجییه‌كان بكات  و ههڵسه‌نگاندنیش له‌سه‌ر ئه‌دای دامه‌زراوه‌یی بكات.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو