موقتەدا سەدر: هەڵبژاردن لە ئیمان گرنگترە و بەرەنگاریی گەندەڵییە

28.10.2025
جەماوەر نیوز
موقتەدا سەدر وەڵامی ئەو ڕەخنانە دەداتەوە کە لەبارەی هەڵبژاردن لێی دەگیرێت و دەڵێت: هەڵبژاردن لە ئیمان گرنترە

موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی شیعیی نیشتیمانیی کە ڕەخنەی لێدەگرن لەبارەی بەشداریکردنی لە هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕایگەیاند: لە ڕابردوودا بۆ بڕیاری بەشدارینەکردنیان ڕەخنەی توندیان دەگرت و ئێستا بۆ بەشداریکردنیان ڕەخنە دەگرن.

موقتەدا سەدر ئاماژەی بەوەشداوە، کە لەلای ئەو هەڵبژاردن و دەنگدان لەپێش ئیمان و باوەڕەوەن، چونکە ڕێگەیەکی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵیی و کۆتاییهێنان بە ستەمکاریی، هیچ شتێک لە بەرنگاریی ستەمکار و گەندەڵی و گەندەڵەکان گەورەتر نییە.
موقتەدا سەدر: کەسانێک هەوڵدەدەن گومان بخەنە سەر بەردەوامیی بایکۆت، بەڵام درۆ دەکەن، کەواتە چاوەڕوان بن، من لەگەڵ ئەوانەم کە چاوەڕوانن...

بابەتی هاوشێوە