كۆمسیۆنی هەڵبژاردن: كۆتایی بانگەشە پێش دەستپێكی دەنگدانی تایبەتە

03.11.2025
جەماوەر نیوز
حەسەن هادی ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن لە عیراق رایگەیاند، كۆتاییهاتنی بانگەشەی هەڵبژاردن 24 كاتژمێر پێش دەستپێكی دەنگدانی تایبەت دەبێت. هەر چالاكییەك لەو ماوەیەدا بە پێشێلكاریی دادەنرێت.
وتیشی: پێشێلكردنی قەدەغەی بانگەشەی هەڵبژاردن كاندید دوچاری سزای دارایی یان كارگێڕی دەكاتەوە رەنگە رێكاری توندتریش بیگرێتەوە تا دورخستنەوە لە هەڵبژاردن.
ئەندامەكەی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردن راشیگەیاندوە:  بە وردی چاودێریی پابەندبونی كاندیدەكان دەكەن چ لە رێگەی هەڵمەتە مەیدانییەكانەوە بێت یان لەڕێگەی میدیاو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە بێت.

بابەتی هاوشێوە