نەوتی عێراق: ساڵانە پێنج ملیار دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی

06.11.2025
جەماوەر نیوز
وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، بەهۆی راگرتنی هاوردەکردنی بەنزین و غاز و نەوتی سپی و گەیشتن بە ئاستی خۆبژێوی، ساڵانە زیاتر لە پێنج ملیار دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی وڵات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٦ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، بەسیم محەمەد، جێگری سکرتێری وەزارەتی نەوتی عێراق دەڵێت، بەهۆی گەیشتن بە ئاستی خۆبژێوی لە بەرهەمە نەوتییەکان، ساڵانە نزیکەی پێنج ملیار دۆلار دەگەڕێتەوە بۆ خەزێنەی گشتی.

وتیشی، توانای پاڵاوتنی پاڵاوگەکانی وڵات بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا بەرزبووەتەوە، لە داهاتووشدا هاوردە بەرهەمە نەوتییەکان زیاددەکەن و بازاڕی وزە بەهێز دەکەن.
ئەوەش دوای ئەوە دێت، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاریدا بە وەستاندنی هاوردەکردنی بەنزین و نەوتی سپی و غاز، ئەوەش بەهۆی ئەوەی بەرهەمی ناوخۆ گەیشتووەتە ئاستی خۆبژێوی و پێداویستی ناوخۆ پڕ دەکاتەوە.

بابەتی هاوشێوە