کۆمسیۆن: ئێمەش نازانین کێ دەنگی بە کێ داوە

08.11.2025
جەماوەر نیوز
وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان دڵنیایی تەواو بە دەنگدەران دەدات کە پرۆسەی هەڵبژاردن بە نهێنی دەمێنێتەوە، تەنانەت کۆمیسیۆنیش نازانێت کێ دەنگ بە کێ دەدات؛ جەختیشیکردەوە، هیچ دەنگدەرێک ناتوانێت لەبری دەنگدەرێکی دیکە دەنگ بدات.

ئەمڕۆ شەممە ٨ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، ئامێرەکانی دەنگدان بە جۆرێکن کە بە هیچ شێوەیەک ناتوانرێت نازناوی دەنگدەر ئاشكرا بکەن، بەڵکو تەنیا دەنگەکەی هەژمار دەکەن نەوەک ناسنامەکەی.

هاوکات، دڵنیایی تەواو بە هەموو دەنگدەران دەدات، کە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بە نهێنی دەمێنێتەوە، تەنانەت کۆمسیۆنیش نازانێت دەنگدەران دەنگیان بە کێ داوە.
دەشڵێت، هیچ دەنگدەرێک ناتوانێت لەبری دەنگدەرێکی دیکە دەنگ بدات، ئەویش بەهۆی هاوتاکردنی پەنجەمۆری دەنگدەرانەوە.

بابەتی هاوشێوە