فوئاد حسێن: موچه‌ی هه‌رێم كێشه‌ی نیه‌، ئەمریكا ڕێگه‌ نادات شه‌ش گروپ به‌شداری حكومه‌تی داهاتو بكه‌ن

08.11.2025
جەماوەر نیوز
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند، هیچ بەربەستێک نییە ڕێگری لە بەغدا بکات لە پێدانی موچەی موچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان و دەبێت پشکێکی دادپەروەرانە بۆ هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵیدا تەرخان بکرێت
فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراق بە (الحدس)ی ڕاگەیاند، "گرنگە پڕۆسەی هەڵبژاردنی په‌رله‌مان دور بێت لە ساختەکاری و هیوادارم ڕکابەری پەرلەمانی دروست بێت و لەسەر بنەمای واقیع بێت".

په‌یوه‌ست به‌ پێكهێنانی حكومه‌ت و واده‌ی دروستبونی، وتی، "پێشبینی دەکەم لە مانگی (حوزەیران/6) یان (تەمموز/7)ی ساڵی داهاتو حکومەتی نوێی عێراق پێکبهێنرێت، وەک پارتی دیموکراتی کوردستانیش لەنێو لایه‌نه‌ سەرەکییەکانه‌دا ده‌بین كه‌ به‌شداری حكومه‌ت ده‌كه‌ن".

په‌یوه‌ست به‌ موچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، فوئاد حسێن وتی، "هیچ بەربەستێک نییە ڕێگری لە بەغدا بکات لە پێدانی موچەی موچه‌خۆرانی هەرێمی کوردستان و دەبێت پشکێکی دادپەروەرانە بۆ هەرێم لە بودجەی فیدڕاڵیدا تەرخان بکرێت".

بابەتی هاوشێوە