كۆمیسیۆن: نزیكەی 600 هەزار كارتی دەنگدان لەلایەن دەنگدەرانەوە وەرنەگیراونەتەوە

08.11.2025
جەماوەر نیوز

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان ئاشكرای دەكات، نزیكەی 600 هەزار كارتی دەنگدان لە سەرانسەری عێراق لەلایەن دەنگدەرانەوە وەرنەگیراونەتەوە، هاوكات دوو ملیۆن و 800 هەزار كارتی نوێی دەنگدانیان دابەشكردووە كە لەم ماوەی دواییدا دەرچوون.

 لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی عێراق، 21 ملیۆن و 404 هەزار و 291 كەس لە تێكڕای عێراق، مافی دەنگدانیان هەیە، كە یڕیارە ڕۆژی 11ـی ئەم مانگە دەنگدانی گشتی بەڕێوەبچێت، و دوو ڕۆژ بەر لەو وادەیەش، دەنگدانی تایبەت لە 9-11-2025 بەڕێوەدەچێت.

 حەسەن هادی، ئەندامی تیمی ڕاگەیاندنی كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایكەیاند، "لەكۆی سێ ملیۆن و 400 هەزار كارتی بایۆمەتری بۆ دەنگدەرانی تازە تۆماركراو، زیاتر لە دوو ملیۆن و 800 هەزار دەنگدەر لە بنكە لاوەكییەكان كارتەكانیان وەرگرتووەتەوە، نزیكەی 600 هەزار كارتی دەنگدانیش ماونەتەوە كە هێشتا لەلایەن خاوەنەكانیان وەرنەگیراوەتەوە."



بابەتی هاوشێوە