شارەزایەکی ئابوری: تێپەڕاندنی هەر یاسایەک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق 35 ملیار دیناری تێچووە

08.11.2025
جەماوەر نیوز

شارەزایەکی ئابوری رایدەگەیەنێت، کۆی تێچووەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ساڵانی 2015 بۆ 2025، 5 تریلیۆن و 500  ملیار دینار بووە.
مەنار عوبەیدی، شارەزای ئابوری لە نووسینێکدا ئەوەی خستووەتەڕوو، “خولی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق زۆرترین تێچووی هەبووە کە دوو تریلیۆن 400 ملیار دینار بووە و لە ماوەی خولی خۆیدا، 69 یاسای دەرکردووە، تێچووی هەر یاسایەکیش 35 ملیار دینار بووە”.
دەشڵێت، “تێچووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە ماوەی ساڵانی 2015 تاوەکو 2025 زیاتربووە لە 5 تریلیۆن و 500  ملیار دینار، لەو ماوەیەشدا تەنیا 321 یاسا تێپەڕێندراون و تێچووی تێەڕاندنی هەر یاسایەک 17 ملیار دینار بووە”.

بابەتی هاوشێوە