ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌ی پوتن و شه‌رع؛ په‌یوه‌ندیه‌كانی مۆسكۆ و دیمه‌شق نوێ ده‌كرێته‌وه‌

15.10.2025
جەماوەر نیوز

ڤلادیمیر پوتن، سەرۆکی ڕوسیا ئه‌مڕۆ چوارشەممە پیرۆزبایی لە ئەحمەد شه‌رع، سەرۆک کۆماری سوریا کرد بەبۆنەی بەڕێوەچونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی لە سوریا لە سەرەتای ئەم مانگەدا، پوتن ئامادەیی مۆسکۆی بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ دیمەشق دوپاتکردەوە، هاوکات سەرۆکی سوریا جەختی لەوەکردەوە کە سەقامگیری سوریا پەیوەستە بە سەقامگیری ناوچەیی و جیهانییەوە.

ئه‌حمه‌د شه‌رع ئه‌مڕۆ بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڕوسیا، کە یەکەمین سەردانە لە دوای هاتنە سەرکاری پاش ڕوخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە مانگی کانونی دوەمی ساڵی ڕابردودا، بەپێی زانیارییەکان، لەگەڵ هاوتا ڕوسییەکەی سەبارەت بە پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و پێشهاتە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکانی بەرژەوەندیی هاوبەش وتوێژ دەکات.

لە میانەی پێشوازیکردنی لە شەرع، پوتن ئاماژەی بەوەدا کە هەڵبژاردنی سوریا پەیوەندییەکانی نێوان هەمو هێزە سیاسییەکانی سوریا پتەوتر دەکات، مۆسکۆ ئامادەیە لەڕێگەی وەزارەتەکانی دەرەوە پەیوەندی لەگەڵ دیمەشق بکات و ستایشی پەیوەندییە "جیاوازەکان"ی سوریا و ڕوسیای کرد.

لایخۆیەوە سەرۆکی سوریا ڕایگەیاند، وڵاتەکەی پابەندە بە هەمو ئەو ڕێککەوتنانەی پێشتر لە نێوان هەردو وڵات واژۆ کراون، "ئێمە، لە سوریای نوێدا، پەیوەندیمان لەگەڵ هەمو وڵاتانی ناوچەکە و نێودەوڵەتی دروستدەکەینەوە".
سوریا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیادا ڕێکبخاتەوە، ئەوەی لە هەموی گرنگترە سەقامگیرییە لە وڵات و ناوچەکەدا

ئاماژەی بەوەشکرد، "سوریا هەوڵدەدات پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڕوسیادا ڕێکبخاتەوە، ئەوەی لە هەموی گرنگترە سەقامگیرییە لە وڵات و ناوچەکەدا"، ڕێزگرتنی وڵاتەکەی بۆ هەمو ڕێککەوتنەکانی پێشوی نێوان سوریا و ڕوسیا ڕاگەیاند.

بابەتی هاوشێوە

زۆرترین خوێندراو

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ