ترەمپ: بە وردی چاودێری هەنگاوەکانی حەماس دەکەم

26.10.2025
جەماوەر نیوز
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دەداتە حەماس و وادەیەکیان بۆ دیاری دەکات، دەشڵێت، لە نزیکەوە چاودێریتان دەکەم.

 هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی غەززە چڕکراونەتەوە و ئەمریکاش دەیەوێت ڕێککەوتنەکە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت.

 دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند، لەم ڕۆژانەدا ئاشتییەکی زۆر بەهێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەرقەرار بووە و حەماس دەبێت بە خێرایی دەست بکات بە گەڕاندنەوەی تەرمی بارمتەکان، لەوانەش دوو ئەمریکی، ئەگەر نا وڵاتانی دیکەی بەشدار لەم ئاشتییە گەورەیەدا هەنگاو دەنێن.

 ترەمپ وتیشی، گەیشتن بە هەندێک لە تەرمەکان قورسە، بەڵام ئەوانی دیکە دەتوانن ئێستا بیانگەڕێننەوە و بەهۆی هەندێک هۆکارەوە، نایکەن. ڕەنگە پەیوەندی بە چەک داماڵینیانەوە هەبێت، بەڵام کاتێک وتم، ئیسرائیل و حەماس بە شێوەیەکی دادپەروەرانە مامەڵەیان لەگەڵ دەکرێت، ئەوە تەنیا لەو کاتەدا جێبەجێ دەبێت کە پابەندی ئەرکەکانیان بن. با بزانین لە ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوودا چی دەکەن. من بە وردی چاودێری دەکەم.

بابەتی هاوشێوە