حەماس زیاتر لە 20 تەرمی ڕادەستی ئیسرائیل کردوە

08.11.2025
جەماوەر نیوز
ڕوفاتێکی دیکەی ئیسرائیلیی ڕادەست کرایەوە و بەوەش ژمارەی ڕادەستکراوان گەیشتە سەروو 20 تەرم.

نویسنگەی بنیامین نەتانیاهۆ سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: بزوتنەوەی حەمماس تەرمێکی دیکەی هاووڵاتییەکی ئسیرائیلییان ڕادەستی خاچی سوری نێودەوڵەتیی کردوە، لەچوارچوویەی ئاگربەستدا.
نوسینگەکە ئەوەشی پشتڕاستکردوەتەوە کە تەرمەکە تەرمی ئیسرائیللەیەکە بە ناوی لیۆر ڕۆدالێڤی.

ئەوەش دوای ئەوە هات کە بزوتنەوەی حەماس ڕایگەیاند: لە کاتی گەڕانیان بۆ ڕوفاتە ئیسرائیلییەکان، تەرمێکیان لە خان یونسی باشوری کەرتی غەززە دۆزیوەتەوە.
ڕێککەوتنی ئاگربەست لەسەر پێشنیاری دۆناڵد ترەمپ پێدەنێتە مانگێکەوە و دوای ئەوەی لە 10ی مانگی ڕابردووەوە ئاگربەست ڕاگەیاندرا، 20 هاووڵاتیی ئیسرائیل و زیاتر لە دوو هەزار هاووڵاتیی فەڵەستین لەچوارچێوەی ئاگربەستدا ئاڵووگۆڕیان پێکرا، ڕادەستکردنی 28 تەرمی دیلە ئیسرائیلییەکانیش یەکێکی دیکەبوو لە بەندەکانی ڕێککەوتن، کە تا ئێستا حەمماس 22یانی ڕادەستکردوە....

بابەتی هاوشێوە