گیدۆن سەعر: ئیسرائیل شانۆگەرییەکەی ئەردۆغانی ستەمکار رەتدەکاتەوە

08.11.2025
جەماوەر نیوز
گیدۆن سەعر، وەزیری دادی ئیسرائیل، بە توندی هێرشی کردە سەر رەجەب تەیب ئەردۆغان و رایگەیاند، دەسەڵاتی دادوەری لە تورکیا بووەتە ئامرازێک بۆ بێدەنگکردنی رکابەرە سیاسییەکان، جەختیشیکردەوە کە ئیسرائیل نوێترین هەنگاوی تورکیا "بە سوکایەتییەوە" رەتدەکاتەوە.


سەعر لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نوسیویەتی، "نووسینگەی داواکاری گشتیی ئەستەنبوڵ — کە وەک بیرمان دێت، بەم دواییانە دەستگیرکردنی سەرۆکی شارەوانیی ئەستەنبوڵی رێکخست تەنها لەبەرئەوەی بوێریی ئەوەی کرد.

وەزیری دادی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکردووە، "لە تورکیاکەی ئەردۆغاندا، دەسەڵاتی دادوەری ماوەیەکی درێژە بووەتە ئامرازێک بۆ بێدەنگکردنی رکابەرە سیاسییەکان و دەستبەسەرکردنی رۆژنامەنووسان، دادوەران و سەرۆک شارەوانییەکان."


لە کۆتایی پۆستەکەیدا، گیدۆن سەعر هەڵوێستی وڵاتەکەی راگەیاند و وتی، "ئیسرائیل بە توندی و بە سوکایەتییەوە، نوێترین شانۆگەریی راگەیاندنی ستەمکار ئەردۆغان رەتدەکاتەوە."

ئەمە لە پاش ئەوەدێت؛ رۆژی هەینی  داواکاری گشتیی ئیستەنبوڵ رایگەیاند، 37 گومانلێکراوی ئیسرائیلی فەرمانی دەستگیرکردنیان بۆ دەرچووە، و لە ناویشیاندا ناوی ناتانیاهۆ هاتووە.

بابەتی هاوشێوە