ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت

08.11.2025
جەماوەر نیوز
ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان هەر یەک لە ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سووریا و ئەنەس خەتاب، وەزیری ناوخۆی ئەو وڵاتەی لە لیستی سزا نێودەوڵەتییەکان دەرهێنا.

ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان دەنگی بە ڕەشنووسی بڕیارنامەی ئەمەریکا دا بۆ هەڵوەشاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەکانی سەر ئەحمەد شەرع کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەمریکا بکات و لە کۆشکی سپی لەگەڵ دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا کۆ ببێتەوە.

پەیوەست بە لادانی سزاکان، وەزارەتی دەرەوەی سووریا لە بەیاننامەیەکدا سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ واشنتن دەربڕی.

سزاکان بە 14 دەنگی بەڵێ لە کۆی 15 ئەندام لابران و دەنگەکەی دیکە دەنگی چین بوو کە خۆی لە دەنگدان پاراست.

بابەتی هاوشێوە