عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود پێشوازى لە ژمارەیەک پەرلەمانتار دەکات

25.10.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ سێشەممە  ۲٥ی تشرینی یەکەمی ۲۰۲۲  له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان پێشوازی كرد لە شاخەوان شەهید رەئوف بەگ و رزگار شەهید حەمە نەگڕەیی و بەڵێن ئیسماعیل و مامۆستا ئەبوبه‌کر هەڵەدنی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان،
لە دیدارێکدا بە ئامادەبوونی عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری راگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەت، گفتوگۆکرا لەسەر چەند پرس و دۆسیەیەکى تایبەت بە خزمەتگوزاریەکانى کەسوکارى شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانى سیاسى و ڕزگاربووانى شاڵاوەکانی ئەنفال.
لە بەرامبەردا وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان تیشکی خستە سەر دواهەمین کارى لیژنەکانى چاکسازى و ڕوونکردنەوەى پێویستى پێشکەش بە پەرلەمانتارانى کوردستان کرد لەسەرکۆی خزمەتگوزارییەکانی وەزارەت بۆ کەسوکارى شەهیدان.