عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود سه‌ردانی وه‌زیری داد ده‌كات

25.10.2022
جەماوەر نیوز

وەزارەتى شەهیدان و داد هەماهەنگى لەسەر دۆسیەى ونبوان و مناڵە ونبووەکانی هەڵەبجە دەکەن.

 ئەمرۆ سێشەممە ٢٥ ی تشرینى یەکەمى ٢٠٢٢ عه‌بدوڵڵا حاجى محمود، وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان سەردانى وەزارەتى دادى حکومەتى هەرێمى کوردستانى کرد و لەوێ لەلایەن دکتۆر فەرسەت ئەحمەد، وەزیرى داد پێشوازى گەرمی لێكرا.
لە دیدارێکدا عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی وەزارەت ئامادەی بوو، گفتوگۆ کرا لەسەر چەند پرسێکى پەیوەندیدارى جێ بایەخى هەردولا بەتایبەتى دۆسیەى ونبوان و ونکراوان، هەر کۆبوونەوەکەدا وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان جەختى کردەوە کە لە ئەگەرى ئامادەکارى بۆ دەرکردنى هەر یاسایەکى فیدڕاڵى پێویستە ڕەچاوى مافی قوربانیانى هەرێمى کوردستان بکرێت، چونکە شەهیدانى جینۆسایدکراوى کارەساتەکانى کیمیاباران و ئەنفال و ئێزدییەکان، نابێ بە ونبوو هەژمار بکرێن بەڵکو ئەوانەى ونکراوون و پێویستە ڕەچاوى حاڵەتى یاسایى و ماف و ئیمتیازاتەکانى تریان بکرێت، لە کۆتایى دیدارەکەدا هەر دوولا هاوڕابوون لەسەر یەکخستنى بۆ هەوڵ و بوچوونەکان و ئامادەکارى بۆ دامەزراندنى بۆردى وونبوان لە هەرێمى کوردستان پاڵپشت بە نووسراوى دیوانى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیران.