عه‌بدوڵڵا حاجی مه‌حمود لەگەڵ نوێنەرانى ڕزگاربووانى شاڵاوەکانى ئەنفال و کیمیابارانى هەڵەبجە کۆدەبێتەوە

25.10.2022
جەماوەر نیوز
ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٥ى تشرینى یەکەمى٢٠٢٢ عه‌بدوڵڵا حاجی محمود، وەزیری کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە ئامادەبوونی عادل مەلا ساڵح، بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانى وەزارەت لەگەڵ نوێنەرانى ڕزگاربووانى شاڵاوەکانى ئەنفال لە سنوورى گەرمیان و ڕزگاربووانی کیمیابارانی هەڵەبجە کۆبوویەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا وەزیرى کاروبارى شەهیدان و ئەنفالکراوان وێڕای بەرزنرخاندنی قوربانیدانیان،لە هەمانکاتدا لە نزیکەوە گوێبیستى داوا و خواستەکانیان بوو و دڵنیایى پێدان کە وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بەردەوام دەبێت لەهەوڵەکانى بۆ داکۆکیکردن لە مافى زیندانیان و گیراوانى سیاسى و ڕزگاربووانی شاڵاوەکاای ئەنفال لە چوارچێوەى یاسا و ڕێنماییە کارپێکراوەکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان.